تایبەت بە سایتی هەواڵ
تایبەت بە سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com


<%Category%>


<%EntryCommentCount%>

موسڵمان بونی ئه‌مریکییه‌ك به‌ هۆی پێکه‌نینی موسڵمانێكه‌وه‌

شێخ نه‌بیل عه‌وزی که‌ شێخێکی به‌ڕێزه‌ له‌ موحازه‌ره‌یه‌کدا باسێکی کرد به‌ناونیشانی (چیرۆکێك له‌ ڕاستیدا) که‌ تایبه‌ت بوو به‌ موسڵمان بونی پیاوێکی ئه‌مریکی. شێخ نه‌بیل گوتی شێخێکی به‌ڕێز له‌و بانخوازانه‌ی که‌ تێده‌کۆشن بۆ بڵاو بونه‌وه‌ی ئیسلام له‌ وڵاتی ئه‌مریکا باسی که‌سێکی ئه‌مریکی بۆکردووم که‌ بووه‌ به‌ موسڵمان. منیش لێره‌دا وه‌ك خۆی باسی ده‌که‌م. ڕۆژێکیان له‌ کاتی وتارێکدا له‌ یه‌کێك له‌ شاره‌کانی ئه‌مریکا که‌ به‌ ده‌یان موسڵمان و غه‌یره‌ موسڵمان ئاماده‌ بوون. که‌سێك هاته‌ لام و پێی گوتم یا شێخ ئه‌و که‌سه‌ ده‌یه‌وێت ببێت به‌ موسڵمان ئیشاره‌تی بۆ که‌سێکی ئه‌مریکی کرد که‌ له‌ ته‌نیشتیدا دانیشتبوو. منیش به‌ سه‌وتێکی بڵند هاوارم کرد الله‌ اکبر. دواتر که‌سه‌ ئه‌مریکییه‌که‌ هاته‌ پێشه‌وه‌ و هاته‌ به‌رده‌مم وه‌ له‌ پێش چاوی هه‌موو ئامادابوان لێم پرسی ئایا چ شتێك وای لێکردی که‌ ئیسلامت خۆش بوێت و ده‌ته‌وێت ببیت به‌ موسڵمان؟ له‌ وه‌ڵامدا گوتی من کابرایه‌کی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندم که‌ خاوه‌نی شه‌ریکه‌ و پاره‌یه‌کی زۆرم به‌ڵام ڕۆژێك له‌ ڕۆژان نه‌مبینی دڵم مورتاح بێت. به‌ڵام کرێکارێکی موسڵمان که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز هندییه‌ له‌لام ئیش ده‌کات مانگانه‌که‌شی مه‌بله‌غێکی زۆر که‌مه‌ به‌ڵام دائیم پێده‌که‌نێت و دڵی خۆشه‌. ڕۆژێکیان چوم بۆ لای که‌ بینیم زۆر دڵی خۆشه‌ و پێده‌که‌نێت. گوتم باشه‌ منی ملیاردێر بۆ وه‌ك ئه‌م کرێکاره‌ فه‌قیره‌ دڵم خۆش نییه‌! لێیم پرسی باشه‌ هۆکار چییه‌ که‌ دائیم تۆ دڵت خۆشه‌؟ کرێکاره‌که‌ش له‌ وه‌ڵامدا گوتی من موسڵمانم اشهد ان لا اله‌ الا الله‌ واشهد ان محمد رسول الله‌. منیش پێم گوت ئایا هه‌رکه‌سێك موسڵمان بێت دائیم دڵی خۆشه‌؟ کرێکاره‌که‌ش له‌ وه‌ڵامدا گوتی به‌ڵێ. منیش لێیم پرسی چۆن؟ کرێکاره‌که‌ش له‌ وه‌ڵامدا گوتی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله‌ عله‌ وسلم ده‌فه‌رموێت (عجبا لامر المؤمین، ان امره‌ کله‌ خیر،ان اصابته‌ضراء صبر فکان خیرا له‌، وان اصابیه‌ سراء شکر فکان خیر له‌) بۆ‌یه‌ ئێمه‌ له‌ نێوان زه‌ره‌ر و قازانجا ده‌ژین. ئه‌وه‌ش که‌ وا ده‌کات دائیم دڵمان خۆش بێت ئه‌وه‌یه‌ کاتێك زه‌ره‌رێکمان لێ ده‌که‌وێت سه‌بری له‌ سه‌ر ده‌گرین وه‌ ئه‌گه‌ر قازانجێك بکه‌ین سوپاسی خوای گه‌وره‌ ده‌که‌ین. بۆیه‌ ژیانمان هه‌مووی خۆشییه‌. پێم گوت ئه‌مه‌وێت بێمه‌ ناو ئه‌و دینه‌وه‌ اشهد ان لا اله‌ الا الله‌ واشهد ان محمد رسول الله‌. ئه‌مه‌ به‌سه‌ر هاتی ئه‌و پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌بوو که‌ به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕا دڵی خۆش بێت، وه‌ ئه‌و خۆشییه‌ی له‌ ناو ئیسلامدا دۆزییه‌وه‌.

 به‌ڕاستی به‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و گۆرانی و کرده‌وه‌ی خراپ دڵ خۆش نابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت دڵت خۆش بێت خۆشی دڵ ته‌نها له‌ خوێندن و گوێ بیستی قورئانی پیرۆزدایه‌. له‌ کۆتایدا داواکارین له‌ خوای گه‌وره‌ ‌دڵه‌کانمان پڕکات له‌‌ نوری ئیسلام. أفمن شرح الله صدره للاسلام فهو على نور من ربه فويل للقاسية قلوبهم من ذكر الله.

نوسینی// نەسرەت


2007/8/11 ,